موقتەدا سەدر: داوا لە کورد و عەرەب دەکات عێراق رزگار بکەن
دوای ئەوەی دۆخی عێراق بە هۆی خۆ پیشاندانەکانی چەند مانگی ڕابردوو شێوا موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در داوا له په‌رله‌مانتاران ده‌كات عیراق له گه‌نده‌ڵی و توندوتیژی و له ناوچوون رزگار بكه‌ن.
موقته‌دا سه‌در له رێگه‌ی تویتێكه‌وه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر دەنوسێت، “هیوام به گه‌لی عیراق له‌ده‌ستنه‌داوه، چونكه سوربون له‌سه‌ر راپه‌ڕین دژی گه‌نده‌ڵی”.
هەروەها نوسیویەتی ، “داوا له سه‌رجه‌م په‌رله‌مانتاران ده‌كه‌م بۆ چاكسازی و به‌بێ گوێدانه تایفه‌گه‌ری و ناونانی گه‌وره‌ترین كوتله، ریزه‌كانیان یه‌كبخه‌ن بۆ رزگاركردنی عیراق له گه‌نده‌ڵی و گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ سه‌ر رێچكه‌ی خۆی و به‌دیهێنانی داواكارییه‌كانی گه‌ل”.
لە كۆتایشدا دەاێت، “ئه‌م بانگه‌وازه‌م بۆ چاكسازیخوازانه له شیعه‌كان و سوننه‌كان و كورده‌كان و زۆرینه‌و كه‌مینه‌كانه‌وه، عیراق پێویستی به پشتیوانی ئێوه‌یه بۆ ڕزگاربوونی له ده‌سته‌كانی توندوتیژی و گه‌نده‌ڵی، ئێوه به‌رپرسن به‌رامبه‌ر خوا و گه‌ل و به‌ڵكو مێژووش، كاره‌كانتان یه‌ك بخه‌ن من له‌گه‌ڵتانم، وه‌ك چۆن گه‌ل یه‌ككه‌وت و من له‌گه‌ڵیدام