ئه‌مریكا.. هێزه‌كانی له كه‌نداو خسته حاله‌تی ئاماده‌باشی

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی ئاشكرای كردووه كه ئه‌مریكا هێزه‌كانی خۆی خستۆته حاله‌تی ئاماده‌باشی پله یه‌ك له سه‌رجه‌م بنكه سه‌ربازیه ده‌ریایی و وشكانیه‌كان به تایبه‌ت له ناوچه‌ی كه‌نداوی عه‌ره‌بی دوای ئه‌وه‌ی شه‌وی رابردوو له هێڕشێكی ئاسمانی‌دا له ده‌ره‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا قاسم سوله‌یمانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی ئێران و ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی و ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی دیكه‌ی حه‌شدی شه‌عبی كوشت.
هه‌روه‌ها ئه‌م سه‌رچاوه‌یه راشیگه‌یاندووه كه هه‌ریه‌كه له كه‌شتی سه‌ربازی ی‌و ئێس ئێس میسون و یوئێس ئێس بینبریدج و كه‌شتی هه‌لگری فڕۆكه‌ی شه‌ڕكه‌ر ئه‌براهم لینكیۆلن له ئاوه‌كانی كه‌نداو خراونه‌ته حاله‌تی ئاماده‌باشی، ئه‌م جگه له‌وه‌ی كه بنكه سه‌ربازیه‌كانی له ئیماران و كوێت و قه‌ته‌ر و سعودیه‌شی خستۆته ئاما ده‌باشی پله‌یه‌ك.