بالیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا.. داوا له هاوڵاتیانی ده‌كات به‌په‌له عێراق جێبهێڵن

بالیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به غدا به هاوڵاتیانی ئه‌مریكا راگه‌یاند كه به‌په‌له خاكی عێراق به‌جێ بهێڵن، به پێی به‌یاننامه‌یه‌ك كه بالیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا بڵاوی كردۆته‌وه داوا له سه‌رجه‌م هاوڵاتیانی ئه‌مریكی ده‌كات كه به په‌له خاكی عێراق به‌جێ بهێڵن، ئه‌مه له‌كاتێكدا كه دوێنێ وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاو كرده‌وه و تیایدا داوای له هاوڵاتییانی وڵاته‌كه‌ی كرد سه‌ردانی عێراق نه‌كه‌ن هه‌روه‌ها وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی له عێراق بوونه‌ته مه‌ترسی بۆ سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی دیكه له‌سه‌ر خاكی عێراق .