سه‌رجه‌م باره‌گانی حه‌شدی شه‌عبی له به‌غدا داخران

دوای ئه‌وه‌ی شه‌وی رابردوو فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی ئه‌مریكا كاروانی ئۆتۆمبێله‌كانی هه‌ریه‌كه له قاسم سولیه‌مانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی ئێرانی و ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی له ده‌ره‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غداد بۆردوومانكرد هه‌ردوو فه‌رمانده سه‌ربازیه‌كه‌ی كوشت،ئه‌و گرووپانه‌ی به‌ر هێڕشه‌كانی ئه‌مریكا كه‌وتوون، باره‌گاكانیان له به‌غدا چۆلكرد.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له به‌غدا رایگه‌یاندووه دوای هێرشه‌كانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر فه‌مانده‌كانی سوپای پاسداران و حه‌شدی شه‌عبی، سه‌رجه‌م باره‌گاكانی حه‌شدی شه‌عبی له‌به‌غدا داخران كه ژماره‌یان زیاتره له 100 باره‌گا.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاشكراشی كردووه كه هێرشه‌كه ته‌نانه‌ت بووه‌ته هۆی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خۆپیشاندانه‌كانی لایه‌نگرانی حه‌شدی شه‌عبی دژ به ئه‌مریكا كه بڕیار بوو ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئه‌نجام بدرێت.