حه‌شدی شه‌عبی له‌ كه‌ركووك سه‌رجه‌م باره‌گاكانی چۆلكردن و به‌ره‌و خواروو ناوه‌ڕاستی عێراق رایانكرد

 

 

دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی ئه‌مریكا كاروانی ئۆتۆمبێله‌كانی قاسم سوله‌یمانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی ئێران و ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی كرده‌ ئامانج و ئه‌و دوو سه‌ركرده‌ سه‌ربازیه‌ی كوشت، له‌ به‌رامبه‌ردا حه‌شدی شه‌عبی و سوپای پاسداران هه‌ڕشه‌یان له‌ ئه‌مریكا كرد، به‌ڵام كه‌مێك له‌مه‌و به‌ر سه‌رجه‌م باره‌گاكانی له‌ كه‌ركووك داخست و رایكرد.

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له‌ كه‌ركووك به‌ ده‌زگای میدیایی خواكوڕكی راگه‌یاند كه‌ دوای گرژیه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و ئێران، حه‌شدی شه‌عبی سه‌رجه‌م باره‌گاكانی له‌ به‌غدا داخست و به‌ره‌و شوێنێكی نادیار رایانكردووه‌،هه‌روه‌ها له‌كه‌ركووكیش ئه‌مشه‌و سه‌رجه‌م باره‌گاكانی چۆلكرد و به‌ره‌و خواروو ناوه‌ڕاستی به‌غدا رایانكردووه‌.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ ئاشكراشی كردووه‌ كه‌ كاروانی ئۆتۆمبێله‌كانی حه‌شدی شه‌عبی به‌گرووپ به‌ڕێكه‌وتوون له‌ ترسی فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی ئه‌مریكا نه‌یان وێراوه‌ به‌یه‌كه‌وه‌ رابكه‌ن.

Back to top button