پینتاگۆن بڕیاریدا جوله به هێزه‌كانی بكات و 3000 سه‌ربازی دیكه ره‌وانه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كات
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا دوو رۆژه به‌ر له ئێستا 750 سه‌ربازی ره‌وانه‌ی عێراق و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كرد، ئێستا پینتاگۆن بڕیاریدا جوله به 3000 هه‌زار سه‌ربازی دیكه بكات به‌ره‌و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا پینتاگۆن، له راگهیێندراوێكیدا رایگه‌یاند كه له ئێستاوه جوله‌ی به سێ هه‌زار سه‌رباز كردووه بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست. بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی ئه‌مریكا.
ئه‌مه له كاتێكدایه كه ئه‌مڕۆ هه‌ینی هێڕشی ئاسمانی كرده سه‌ر فه‌رمانده‌كانی سوپای پاسداران و حه‌شدی شه‌عبی كرد كه به هۆیه‌وه هه‌ریه‌ك له قاسم سوله‌یمانی و ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس كوژران گرژیه‌كان له نێوان ئه‌مریكا و ئێران زیادی كرد.