مهسرور بارزانی و مایك پەمپێیۆ پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا
به مهبهستی گفتوگۆكردن له بارهی باروودۆخی ناوچهكه و دوا پێشهاتهكان ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 2020/1/3 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و مایک پەمپێیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا.
لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، گفتوگۆ دەربارەی دوایین پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە کرا. جەخت لە سەر هێورکردنەوە دۆخی ناوچەکە و نەهێشتنی گرژی و دانبەخۆداگرتن و بەردەوامبوونی دایەلۆگ کرایەوە.