وەزارەتی شارەوانی: ئەمساڵ زەوی کارت تاپۆ دەکرێن

کۆردو شابان، گوتەبێژی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند كه ژمارەیەکی زۆری زەوی لە ساڵانی رابردوو دابەشکراون و تا ئێستا بەشێکی ئەو زەویانە ھێشتا کارتن و نەکراون بە تاپۆ، بەڵام وەزارەت پلانی ھەیە بۆ تاپۆکردنی زەویە کارتەکان.
گوتەبێژی وەزارەتی شارەوانی راشیدهگهێنێت ، بڕیارە ئەمساڵ زەویە کارتەکان بکرێنە تاپۆ وەزارەت ئامادەکاری کردوە بۆ ئەوەی کێشەی زەوی کارت کۆتایی بێت و ھەموویان بکرێن بە سەنەد و لەسەر خاوەنەکانیان تاپۆ بکرێن.
لەبارەی ژمارەی ئەو زەویانەی حکوومەت دابەشی کردوە و ھێشتا تاپۆ نەکراون کۆردەو شابان رەتیکردەوە ژمارەیان ئاشکرابکات و روونی کردەوە، بێگومان ژمارەیان ھەیە لای وەزارەت، بەڵام ئێمە ھیچ ژمارەیەک ئاشکرا ناکەین.