دۆناڵد تره‌مپ: كوشتنی قاسم سوله‌یمانی بۆ راوه‌ستاندنی جه‌نگ بووه نه‌ك هه‌ڵگیرسانی
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، سه‌باره‌ت به كوشتنی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسداران رایگه‌یاند “ئه‌م هه‌نگاوه‌مان بۆ راوه‌ستاندنی جه‌نگ ناوه، نه‌ك هه‌ڵگیرساندنی جه‌نگ“.
تره‌مپ له كاتی پشووی خۆیدا له فلۆریدا یه‌كه‌م لێدوانی له‌باره‌ی كوشتنی سوله‌یمانی’یه‌وه بۆ میدیاكاران دا.
دۆناڵد تره‌مپ ئاماژه‌ی به‌وه دا كه سوله‌یمانی به‌رپرسیاره له‌وه‌ی ساڵانێكی دوور و درێژ له ژێر چه‌تری سوپای پاسداران‌دا ژماره‌یه‌كی زۆر ئه‌مریكی كوژراون له ناوچه‌كه. باسی له‌وه‌ش كرد كه ئه‌و فه‌رمانده ئێرانییه زۆر پلانی نوێی داناوه و بۆ راگرتنی پلانه‌كان ئه‌و هێرشه‌یان ئه‌نجام داوه.
تره‌مپ هێرشكردنه سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی له عێراق به بیرهێنایه‌وه و گوتی: “بۆ پاراستنی ته‌واوی دیپلۆماتكاران، كارمه‌ندان و هاوپه‌یمانانمان چیمان له‌ده‌ست بێت ئه‌نجامی ده‌ده‌ین. ئه‌گه‌ر زیان به ئه‌وان بگه‌یه‌نن ده‌تاندۆزینه‌وه و له‌ناوتان ده‌به‌ین“.
ناوبراو گوتی: “سه‌رده‌می تیرۆری سوله‌یمانی كۆتایی هات. ده‌بوو ئه‌و پێشتر لهناوبرابووایه، ئه‌گه‌ر ئه‌وه كرابووایه له‌وانه بوو گیانی زۆر كه‌سی دیكه ئازاد كرابووایه. ئه‌م هه‌نگاوه‌مان بۆ راوه‌ستاندنی جه‌نگ ناوه، نه‌ك هه‌ڵگیرساندنی جه‌نگ“.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئاماژه‌ی به‌وه دا كه رێزی زۆری بۆ گه‌لی ئێران هه‌یه و له هه‌وڵی ئه‌وه دانین رژێم له ئێران بگۆڕن و گوتی: “به‌ڵام ده‌بێت یه‌كسه‌ر رژێمی ئێران كۆتایی به شه‌ڕی به‌وه‌كاله‌ت بهێنێت. له ئاماده‌كاریداین كه له هه‌ركوێیه‌كی جیهان یه‌ك هاووڵاتی ئه‌مریكی بكرێته ئامانج، هه‌موو جۆره هه‌نگاوێكی پێویست بنێین، به تایبه‌تتر ئه‌گه‌ر ئه‌وه ئێران بێ“.