تورکیا داوا لە هاووڵاتیيانی دهكات سەردانی عێراق نەکەن
حکوومەتی تورکیا هاووڵاتیانی لە سەردانیکردنی عێراق ئاگادار دەکاتەوە و داواشیان لێدەکات سەردانی شوێنە گشتیەکان نەکەن.
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە راگەیاندراوێکدا بڵاوی كردهوه كه دوای کوژرانی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی پێشووی سوپای قودس، باردۆخی عێراق خراپ بووە و ئەگەری ئاڵۆزتربوونی زیاتری لێدەکرێت.
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا داوا لە هاووڵاتیانی کردووە ئەگەر پێویست نەبێت سەردانی عێراق نەکەن و هاوکات خۆشیان لە سەردانیکردنی شوێنە جەنجاڵەکان بپارێزن.
پێشتر ههریهك له وڵاتانی ئەمەریکا، هۆڵەندا، ئوستراڵیا و کەندا هۆشدارییان داوەتە هاووڵاتی و دیبلۆماتەکانیان كهسهرداناى عێراق نهكهن.