به‌رهه‌م ساڵح و ئه‌ردۆگان په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنیان ئه‌نجامدا
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا دوو فه‌رمانده‌ی سوپای پاسداران و حه‌شدی شه‌عبیان كوشت، دۆخی ناوچه‌كه ئالۆز بوو په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و ئێران زیاترگرژی تێكه‌وت، ئه‌گه‌ری روودانی جه‌نگی نێوان ئه‌و دوو وڵاته‌ی لێكهوتهوه، له‌م چوار چێوه‌یه‌دا سه‌رۆك كۆماری توركیا په‌یوه‌ندی به سه‌رۆك كۆماری عێراق كرد.
رەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا و بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامدا و جەختیان لە هاوئاهەنگی هەرێمی کردەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی ناوچەکە.
ئەردۆگان،گوتوشیه‌تی “رێگەمان نەدا عێراق ببێتە گۆڕەپانی ململانێی هەرێمی و نێودەوڵەتی” هه‌روه‌ها ئاماژەیان بەوەداوە کە پێویستە ئەولەویەت بۆ رووبەڕوونەوەی تووندڕەوی و تیرۆر بێت.