پۆمپیۆ: قاسم سوله‌یمانی هۆكاری ئاواره‌بوونی 6 ملیۆن كه‌س بوو له‌ سوریا

 

دوای كوشتنی قاسم سوله‌یمانی له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی ئه‌مریكا، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایده‌گه‌یه‌نێت سوله‌یمانی له‌ناو جه‌رگه‌ی هه‌موو رووداوه‌كاندا بووه‌، 6 ملیۆن كه‌س له‌ سووریا ئاواره‌بوون، هه‌روه‌ها ئه‌و نه‌هامه‌تیانه‌ی له‌ عێراق بینیمان، سوله‌یمانی له‌ناو تۆڕێكی جاڵجاڵۆكه‌ییدا بووه‌، به‌ڵام ئیتر رۆیی

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌ دیدارێكدا له‌گه‌ڵ به‌شی عه‌ره‌بی تۆڕیی میدیایی ئێران ئینته‌رناشناڵ، گوتوویه‌تی: “به‌ سانایی ده‌یڵێم، ئه‌و سه‌رده‌مه‌ به‌سه‌رچوو ئه‌مه‌ریكا چاوپۆشی له‌ تیرۆریستان بكات”.

هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: “چاودێری سوله‌یمانی و سوپای پاسداران و هێزه‌كانیمان ده‌كرد كه‌ بریكاری ئێران بوون له‌ عێراق، بینیمان به‌شداریی هه‌ندێك چالاكی ده‌كه‌ن ده‌بێته‌ هۆی درووستكردنی گرژی زیاتر و هه‌ڕه‌شه‌ بۆ سه‌ر ژیانی ئه‌مه‌ریكییه‌كان”.

Back to top button