هاوپهیمانی دژ به داعش مهشقكردنی به هێزه عێر اقیهكان راگرت
دوای ئەوەی بە هۆی كوژرانی قاسم سولەیمانی و ئەبو مەهدی موهەندیس دۆخی ناوچەكە ئالۆز بوو سەقامگیری لە عێراق كەوتە ژێر مەترسی ناتۆ بڕیاریدا مەشقكردن بە هێزە عێراقیەكان راگرت. هاوپهیمانی نێو دهولهتی دژ به داعشیش راهێنانی به هێزه عێراقیهكان راگرت.
لهو بارهیهوه سوپای ئەڵمانیا رایانگهیاندووه، دوای بۆردوومانەکەی رۆژی هەینی و زیادبوونی هەڕەشەکان، ئەمریکا و ئەندامانی دیکەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بڕیاریاندا راهێنان بە هێزە عێراقییەکان رابگرن.
ههروهها سوپای ئەڵمانیا ئاماژە بەوە دەکات، راگرتنی راهێنانەکە کاتی دەبێت و هەموو هێزە ئەمنی و سەربازییەکانی عێراقیش دەگرێتەوە و فەرمانی جێبەجێکردنیشی هەموو ئەندامانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دەگرێتەوە.