دواین زانیاری له‌باریه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی نێوان پارتی و یه‌كێتی

خواكوڕك

ئه‌مرۆ دووشه‌مه‌ 19/12/2016 شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان گه‌یشته‌ سلێمانی به‌مه‌به‌ستی كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌كه‌ له‌ یه‌كێتی گۆڕان و بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی.

شانده‌كه‌ی پارتی پێكهاتووه‌ له‌، فازڵ میرانی، لە مەحموود محەممەد، كاكەمین نەجاڕ و عیزەدین بەرواری، له‌ ئەندامانی مەكتەبی سیاسی، ئەحمەد كانی و دڵشاد شەهاب، له‌ ئەندامانی سەركردایەتی.

هه‌روه‌ها شادی یه‌كێتیش پێكهاتووه‌ له‌، مەلا بەختیار، لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی، لە سەعدی ئەحمەد پیرە، عومەر فەتاح، حاكم قادر حەمەجان، شێخ جەعفەر شێخ مستەفا و رزگار عەلی، ئەندامانی مەكتەبی سیاسی.

كۆبوونه‌وه‌ی نێوان یه‌كێتی و پارتی تا كاتژمێر 2ی دوای نیوه‌ڕۆ به‌رده‌وام ده‌بێت و دواتر شانده‌كه‌ی پارتی‌ سه‌ردانی گردی زه‌رگه‌ته‌ ده‌كات بۆ كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان.

Back to top button