سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق چالاكیه‌كانی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانانی له عێراق هه‌لپه‌سارد، گوته‌بێژه‌كه‌ی رایده‌گه‌یه‌نێت بۆیان نیه هیچ جوله‌یه‌ك بكه‌ن
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا هه‌ر یه‌كه له قاسم سوله‌یمانی و مه‌هدی موهه‌ندیسی كوشت دۆخی ناوچه‌كه ئالۆز بووه به هۆیه‌وه ناتۆ بڕێاریدا تیمه سه‌ربازیه‌كه‌ی كه مه‌شق به هێزه‌كانی عێراق ده‌كات كاره‌كانی رابگرێت و هاوكات هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی دژ به داعش مه‌شقكردنی بۆ كاتێكی نادیار به هێزه عێراقیه‌كان راگرت، له به‌رامبه‌ردا گوتەبێژی سەرۆكایەتی هێزە چەكدارەكانی عیراق بڕیاری هەڵپەساردنی چالاكییەكانی سوپای ئەمریكا و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عیراق دەركرد.
عەبدولكەریم خەڵەف وتەبێژی سەربازی سەرۆكوەزیرانی عیراق به ئاژانسی سپۆتینكی روسی راگه‌یاندووه كه” سه‌رۆك وه‌زیران بڕیارێكی ده‌ركردووه كه به پێی بڕیاره‌كه هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان بۆیان نیه هیچ جوله‌یه‌ك بكه‌ن به فه‌رمانی سه‌رۆك وه‌زیران نه‌بێت، هه‌روه‌ها بە پێی بڕیاره‌كه سەرۆكوەزیرانی عیراق چالاكی هێزە هاوپەمیانەكانی لە عیراق هەڵپەساردووە .
عەبدولكەریم خەڵەف كردەوەكەی ئەمریكای بە “وەشاندنی خەنجەر لە پشتەوە داناوە”، وتشیەتی: بۆیان نییە هیچ كارێك ئەنجام بدەن بە بێ فەرمانی سەرۆكی هێزە چەكدارەكانی عیراق.
ئەم بڕیارەی سەرۆكوەزیرانی عیراق بەهۆی هێرشە فڕۆكەوانییەكەی دوێنێی ئەمریكایە كە تێدا لە نزیك فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا هەریكە لە قاسم سلێمانی سەرۆكی سوپای قودسی ئێران و ئەبومەهدی موهەندیسی جێگری سەرۆكی حەشدی شەعبی عیراقی تێدا كوژران.