به‌ڤیدیۆ: كچه‌كه‌ی قاسم سوله‌یمانی بۆ حه‌سه‌ن رۆحانی كێ تۆڵه‌ی خوێنی باوكم ده‌كاته‌وه
بەرەبەیانی رۆژی هەینی 03ی كانوونی دووه‌می 2020، لە بۆردوومانێکی فڕۆکەکانی ئەمریکا، قاسم سولەیمانی، فەرماندەی فەیلەقی قودس و ئەبومەهدی موهەندیس، جێگری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی و ژمارەیەک فەرماندەی ئێرانی و حەشدی شەعبی کوژران، ئەمڕۆ شەممە حەسەن رۆحانی، سەرۆک کۆماری ئێران سەردانی ماڵی قاسم سوله‌یمانی کرد
له‌كاتی سه‌ردانه‌كه‌ی رۆحانی هه‌ر وه‌ك له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی ده‌رده‌كه‌وێت، یه‌كێك له كچه‌كانی سوله‌یمانی پرسیاری ئه‌وه‌ی له حه‌سه‌ن رۆحانی كرد كه كێ تۆڵه‌ی خوێنی باوكی ده‌كاته‌وه. له به‌رامبه‌ردا رۆحانی، به خانه‌واده‌ی سوله‌یمانی ده‌ڵێت، ئه‌مریكییه‌كان وەڵامی ئەو کارە تاوانکارییە وەردەگرن، نەک تەنها ئەمڕۆ بەڵکو بە درێژایی ساڵانی داهاتووش.
هه‌روه‌ها میدیاکانی ئێران بڵاویانکردووەتەوە كه رۆژی یەکشەممە تەرمی قاسم سولەیمانی لە شوێنی لەدایکبوونی خۆی لە کرمان به‌خاك ده‌سپێردرێت..