ئه‌ڵمانیا.. 60 راوێژكاری دیكه‌ سه‌ربازی ره‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین

دوای ئه‌وه‌ی له‌ هێرشێكی ئاسمانی ئه‌مریكا هه‌ریه‌كه‌ له‌ قاسم سوله‌یمانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسداران و ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی كوژران، دۆخی ناوچه‌كه‌ تێك چوو به‌ هۆیه‌وه‌ وڵاتان له‌ رێگای بالیۆزخانه‌كانیان هۆشداریان له‌ تێكچوونی دۆخی ئه‌منی عێراقكرد. دوای رووداوه‌كه‌ش وڵاتان بڕیاریی گواستنه‌وه‌ی هێزه‌كانیان و تیمه‌كانی راوێژكاریان دا بۆ ده‌ره‌وه‌ی به‌غدا، ئه‌ڵمانیاش رایده‌گه‌یێنێت كه‌ 60 راوێژكاری دیكه‌ ره‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن.

سیمۆن هۆفمان فه‌رمانده‌ی جێبه‌جێكاری هێزه‌ چه‌كداره‌كانی ئه‌ڵمانیا  به‌ ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌ڵمانیای راگه‌یاندووه‌، سه‌ره‌ڕای رووداوه‌كانی ئه‌مدواییه‌ و گرژییه‌كانى عێراق (كوژرانی قاسم سوله‌یمانی)، له‌ ئه‌ركه‌ سه‌ربازییه‌كانيان له‌ عێراق به‌رده‌وام ده‌بن.

هه‌روه‌ها به‌ گوێره‌ی ئاژانسه‌كه‌، به‌شێك له‌و 30 راوێژكاره‌ سه‌ربازییه‌ ره‌وانه‌ی هه‌ولێر ده‌كرێن و به‌شه‌كه‌ی دیكه‌شیان ده‌نێردرێنه‌ بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی، كه‌ به‌ دووری 30 كیلۆمه‌تر ده‌كه‌وێته‌ باكووری به‌غدای پایته‌خت.

سیمۆف هۆفمان ئاشكراشی كردووه‌، ده‌ست به‌ گواستنه‌وه‌ی ئه‌و راوێژكاره‌ سه‌ربازییانه‌ ده‌كه‌ن و پرۆسه‌كه‌ش ئێستا ده‌ستیپێكردووه‌.

سه‌رچاوه‌: TASS

Back to top button