ئۆتۆمبێلی مەڕاسیمی بەڕێکردنی تەرمی قاسم سلێمانی هەرا دەنێتەوە
تەرمەکان بە ئۆتۆمبێلی بە ناوبانگی ئەمریکی گوازراونەتەوە
ئەو ئۆتۆمبێلەی ئەمڕۆ شەممە تەرمەکانی قاسم سلێمانی فەرماندەی سوپای قودسی ئێرانی و ئەبو مەهدی مەهەندس جێگری فەرماندەی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی گواستەوە لە نێو ئاپۆڕای لایەنگرانیان کە درووشمی مردن بۆ ئەمریکایان دەگوتەوە لە ئامرازەکانی پەیوەندیە کۆمەڵایەتیەکان بووەتە جێگای تێڕوانین و مشتوومڕێکی نایەوە چونکە ئۆتۆمبێلەکە جۆری سێلفرادۆی شفرۆلێتە و درووست کراوی وڵاتی ئەمریکایە
لە مەڕاسیمەکە دا گرتەی پێش پیکابەکە بە لۆگۆ زیرینە بەناوبانگەکەی شفرۆلێت دیارترین شت بوو کە بەرچاو دەکەوت چونکە دژ بەیەك بوون لە نێوان توڕەیی لایەنگرانیان بەهۆی کوشتنی فەرماندەکانیان و نێوان بەکارهێنانی یەکێ لە دیارترین بەرهەمەکانی پیشەسازی ئۆتۆمبێل لە ئەمریکا