پۆمپیۆ ڕەخنە لە وڵاتانی ئەورووپایی دەگرێت لە سەر کوشتنی قاسم سلێمانی
مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رۆژی هەینی ڕەخنە لە کردارو گوتاری وڵاتانی ئەورووپایی دەگرێت ودەڵێت لە دوای بڵاو بوونەوەی هەواڵی کوشتنی قاسم سلێمانی بەدەستی ئێمە لە عێراق کاردانەوەی ئەو وڵاتانە لەو ئاستەدا نەبوو کە چاوەڕوانیمان دەکرد .
پۆمپیۆ لە چاوپێکەونێکدا لە گەڵ فۆکس نیوز ئاشکرای دەکات ، پێش ئەو هێرش لە گەڵ زۆرێک لە رێبەران و بەرپرسانی وڵاتان قسەمان کردووە .
هەروەها گووتی من لە گەڵ زۆرێک لە شەریک و هاوبەشانی خۆمان لە ناوچە قسەم کرد و تێمگەیاندوون بۆ ئەو کارەمان کردووە ، هاوکات ویستووشمە یارمەتیمان بکەن و پێوەندییەکانش زۆر ئەرێنی بوون
لە کۆتاییدا دەڵێت ڕاستیەکەی ئەوەیە ئەو چاوەڕوانییەی لە ئەورووپاییەکانمان هەبوو ، وا دەرنەچوون ، بەریتانیەکان ، فەڕەنسەویەکان و ئاڵمانیەکان دەبوو هەست بە ئەرکە گرینگە بکەن کە ئەنجاممان داوە ، چوونکە ئەو کارە ژیانی ئەوانیشی ڕزگار کردووە لە مەترسی