سێ رۆژ وەک ماتەمینی گشتی لە عێراق ڕاگەیەندرا
لە ڕاگەیەندراوێکدا کە لە لایەن عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیران و فەرماندەیی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراقەوە بڵاو کراوەتەوە ، سێ رۆژ وەک ماتەمینی گشتی لە عێراق دیاری کراوە .
ئەم ماتەمینە لە رۆژی ٤/١/٢٠٢ وە دەستی پێکردووە ، لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە ئەم ماتەمینە بۆ گیانی هەموو شەهیدانی عێراقە .
بەڵام چاودێران و شرۆڤەکاران لەو باوەڕەدان بەهۆی ئەم دۆخەی ئێستای عێراق و سوور بوونی ئەمریکا لە لێدانی حەشدی شەعبی ، دەسەڵاتدارانی عێراق بوێری ئەوەیان نەبووە ڕاستەوخۆ ماتەمینی بۆ قاسم سلێمانی و ئەبوومەهدی موهەندیش ڕابگەێنن بۆیە بە ناچاری ناوی هەموو شەهیدانیان لێناوە، بە شەهیدانی خۆپیشاندانەکانیشەوە .