ئێران : کاتی ئەوە هاتووە کۆتایی بە بوونی ئەمریکا بێت لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا

 

محەممەد  جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت،  دوای كوشتنی قاسم سولەیمانی پێویستە بوونی هێزەكانی ئەمریكا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست كۆتایی پێبێت

 

زەریف ئاماژەی بە  نیگەرانی عێراقیەكانیش كرد كە چەند خەفەت بار بوون بۆ كوژرانی سولەیمانی ، ئەوەش وەڵامێک بوو بۆ  ئەو گرتە ڤیدیۆیەی  كە مایك پۆمپیۆ لە تویتەر داینابوو كە گوزارشتیلە  دڵخۆشی عێراقیەكان دەكرد بە كوژرانی قاسم سولەیمانی.

 

وەزیری دەرەوەی ئێران هاوكات ڕایانگەیاند ئیتر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ ئەمریكا گونجاو نییە و كاتی دەركردنی هێزەكانی ئەمریكا هاتووە

Back to top button