ئەو نامەیەی قاسم سولەیمانی  بە مام جەلال دا ناردبووی بۆ ئەمریکیەکان چی تێدا نووسرابو؟؟

 

پێترائوس ، یەکەم فەرماندەیی هیزەکانی ئەمریکی لە دوای رووخانی سەدام ئاوای دەگێڕێتەوە .

 

پێترائۆس دەڵێت ساڵی ٢٠٠٧ جەلال تاڵەبانی ، سەرۆک کۆماری ئەو کاتی عێراق ، هەواڵی بۆ ناردووە ، لە گەڵ قاسم کۆبوونەوەیەکی بووە ، ئیستاش ڕاستەوخۆ لە دوای کۆبوونەوکە دێم  سەردانت دەکەم  و قاسم سولەیمانی نامەیەکی بۆ تۆ ناردووە .

 

ژێنڕاڵ پێترائوس دەڵێت ، کاتێک نامەکەم کردەوە تەیدا نووسرابو، من قاسم سولەیمانیم ، سیاسەتی ئێران لە هەنبەر عێراق ئەمن کۆنتڕۆڵی دەکەم ، جیا لە عێراقیش سووریا و ئەفغانستان و غەزەش لە ژێر بەرپرسیارەتی من دایە ، بۆیەش تۆ دەبێت لە گەڵ من ڕێکەوتن بکەی ، هەموو دیپلۆماتەکانی ئێرانی ئەوانیتر وەلاوە بنێ ، لەسەر چۆنیەتی چارەسەری کێشەی ( بەسرا ) لەگەڵ من دانووستان بکە و بگە ئەنجام .

 

لە کۆتاییدا دووپاتی دەکاتەوە ، قاسم سولەیمانی گوتبووی لە گەڵ من ڕێکەوە کارت بە کەسیتر نەبێت

 

سەرچاوە ، R.F

Back to top button