باشترین كات كه‌یه‌ بۆ خواردنى سێوو

سێوو یه‌كێكه‌ له‌ باشترین میوه‌ وه‌رزییه‌كان ، هه‌ربۆیه‌ هه‌تا ده‌توانى رۆژانه‌ گرنگى ته‌واو بده‌ به‌ خواردنى سێوو ،چونكه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ زۆربه‌ى ڤیتامینات و مادده‌ كانزاییه‌كان هه‌ر ئه‌مه‌شه‌ واى كردووه‌ یارمه‌تیت بدات له‌ڕووى ته‌ندروستییه‌وه‌.

بوونى زۆرترین به‌كتریا له‌سێوودا كه‌ ڕه‌نگه‌ له‌ سێوێكدا بگاته‌ 100 ملیۆن به‌كتریا ، كه‌ یارمه‌تیده‌رن بۆ له‌ش و ته‌ندروستى.

به‌پێ ى توێژینه‌وه‌یه‌ك ئه‌گه‌ر بتوانى به‌یانیان به‌گه‌ده‌ى به‌تاڵ سێوێك بخۆیت وه‌ بۆماوه‌ى سێ هه‌فته‌ به‌رده‌وام بیت له‌سه‌رى ئه‌وا یارمه‌تیت ده‌دات ، دوور بكه‌ویته‌وه‌ له‌ ئازارى سه‌ر و شه‌قیقه‌.

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا شه‌وان پێش نوستن سێوو بخۆیت ئه‌وا زۆر گونجاوه‌ چونكه‌ تواناى هه‌یه‌ سوودى ته‌واوت پێ بگه‌یه‌نێت.
Back to top button