سوودە سەرسوڕهێنەرەكانی خواردنی لالەنگی

لالەنگی میوەیەكی بەتامە، هەمیشە بەشێكی زۆری خەڵك ئارەزووی دەكات، بەڵام ڕەنگە تا ئێستا سودەكانی لالەنگیتان نەزانیبێت!

دیارترین سوودەكانی لالەنگی:
1- لالەنگی دەوڵەمەندە بە هەبوونی ڤیتامینی A و B، هەروەها مادەی كانزایی ئاسن و پۆتاسیۆم، كە بەرگری دەكەن لەو گەردیلە زیانبەخشانەی، كە لە لەشی مرۆڤدا هەن.
2- خواردنی لالەنگی ڕێگری دەكات لە ڕوودانی نەخۆشی شێرپەنجە، بەتایبەتی شێرپەنجەی كۆڵۆن.
3- یارمەتی هاوسەنگ بوونی پەستانی خوێن دەدات، هەروەها مەترسی توشبونت بە نەخۆشیەكانی دڵ و سەكتەی دڵ و مێشك كەم دەكاتەوە.
4- لالەنگی سودێكی باشی هەیە بۆ دابەزاندنی كێشی لەش، ئاسان كردنی هەرسی خواردن.
5- یارمەتی بە هێزكردنی لەش دەدات بە تایبەتی پاك كردنەوەی خوێن.

Back to top button