وێنە .. دەرکەوتنە نوێیەکەی هەیفا ستەیجی قاهیرەی هەژاند

دەرکەوتنە نوێیەکەی هونەرمەندی گۆرانیبێژی لوبنانی هەیفا وەهبی لە سەری ساڵی نوێدا ستەیجی قاهیرەی پایتەختی میسڕی هەژاند.

هەیفا لە ئاهەنگێکدا کە لە یەکێک ئۆتێلە گەورەکانی قاهیرەی پایتەختی میسڕ بە بۆنەی ساڵی نوێی ٢٠٢٠ وە بۆی سازکرابوو بەشێوەیەکی سەرنجڕاکێش دەرکەوت و سەرنجی ئامادەبووان و میدیاکانی بۆ خۆی برد.

هەیفا لە ئاهەنگێکی پڕ لە ئامادەبوواندا بە عەزیەکی سەوزی سەرنڕاکێش و قژێکی زەردەوە دەرکەوت چەندین گۆرانی کۆن و نوێی خۆی پێشکەش کرد.

لە یەکێک لە ڤیدیۆکانی ئاهەنگەکەشیدا کە لە تۆڕە کۆمەڵاتیەکان بڵاوکراوەتەوە هەیفا وەهبی یەکێک لە هەوادارەکانی ماچ دەکات.

 

 View image on TwitterView image on TwitterView image on TwitterView image on Twitter

P

Back to top button