دۆناڵد تره‌مپ: به نوێترین چه‌كی پێشكه‌وتوو هێرش ده‌كه‌ینه سه‌ر ئێران
دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ڕایگه‌یاند ئه‌گه‌ر ئێران هێرش بكاته سه‌ر بنكه و دامه‌زراوه ئه‌مه‌ریكییه‌كان، ئه‌وا ئه‌مه‌ریكا توندترین وه‌ڵامی ئێران ده‌داته‌وه.
دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له نوێترین هۆشداریدا كه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاوی كردووه‌ته‌وه، هه‌ڕه‌شه له ئێران ده‌كات و ڕایگه‌یاندووه، ئه‌گه‌ر ئێران هێرش بكاته سه‌ر دامه‌زراوه و هێزه ئه‌مه‌ریكییه‌كان، ئه‌وا ئه‌مه‌ریكا به نوێترین چه‌كی پێشكه‌وتوو وه‌ڵامی ئێران ده‌داته‌وه. تره‌مپ ڕاشیگه‌یاندووه كه ئه‌مه‌ریكا په‌نجا و دوو ئامانجی ئێرانی ده‌ستنیشان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی له كاتی هه‌ر هێرشێكدا بۆردومانیان بكات.
دۆناڵد تره‌مپ بیرۆكه‌ی ئه‌و په‌نجا و دوو ئامانجه‌ی ئێرانی بۆ ئه‌وه گه‌ڕاندووه‌ته‌وه كه ئێران له ساڵی هه‌زار و نۆ سه‌د و حه‌فتا و نۆ په‌نجا و دوو ئه‌مه‌ریكی بۆ ماوه‌ی زیاتر له ساڵێك ده‌ستگیر كرد و وه‌كوو دیل له به‌ندیخانه‌كانی وڵاته‌كه‌یدا هێشتنیه‌وه .