ئێران نێوەندگیریی قەتەر رەت دەکاتەوە: تۆڵەی کوشتنی سولەیمانی دەکەینەوە
وتەبێژی سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند كە وڵاتەكەی نێوەندگیری قەتەری رەتكردۆتەوە و سوورە لەسەر تۆڵە كردنەوە لە كوشتنی قاسم سلێمانی سەرۆكی فەیلەقی قودس لەلایەن ئەمریكاوە.
وتەبێژی سوپای پاسداران ئاشكرایكرد كە وڵاتەكەی نێوەندگیرییەكان بۆ هێوركردنەوەی دۆخەكە لەگەڵ ئەمریكا رەتدەكاتەوە و وتیشی سورین لەسەر تۆڵە كردنەوە.
ئەبو فەزڵ شكارجی وتەبێژی سوپای پاسداران وتیشی: ئەمریكا چۆتە جەنگێكی مەترسیدارەوە دەبێت دەبێت چاوەڕێی گورزە قەورسەكانمان بێت، هەروەها ئەو كارەی ئەمریكای بە كردەوەیەكی تیرۆرستانە ناوبردووە.
لە دوای كوژرانی قاسم سلێمانی محەمەد عەبدوڕەحمان وەزیری دەرەوەی قەتەر بە مەبەستی نێوەندگیری لە نێوان ئەمریكا و ئێران وەك یەكەم لێپرسراوی دەرەوەسەردانی ئەو وڵاتەی كرد و لەگەڵ جەواد زەریف وەزیری دەرەوە و حەسەن رۆحانی سەرۆكی ئێران كۆبوویەوە.