60 ساڵ تێپه‌ڕده‌بێت لهسەردانی بارزانی نەمر بۆ لای کوردنشینانی ئەرمینیا
بارزانی نەمر پێش ئەوەی لە یەکێتی سۆڤییەت بگەڕێتەوە کوردستان، لەساڵی 1958 سەردانی گونده كوردنشینەكانی سنووری ئه‌رمینیای کرد‌و، خه‌ڵك به كورد‌و ئه‌رمه‌نه‌وه له پێشوازیدا بوون و، لە گوندی جهرجهریز ئاهه‌نگێكی گەورەی بۆ ساز کراوە.
هەروەها بارزانی نەمر سەردانی گوندی حه‌كۆی كرد‌و رێنمایی کردوون، خهڵكهكەش وه‌ك بنه‌مایه‌ك سوودیان لێ بینیوه به‌تایبه‌ت له رووی كوردبوونه‌وه. ئه‌و خانووه‌ی كه جەنابی بارزانی لێی مابووەوه هێشتا نه‌ڕووخاوه، ئه‌گه‌رچی زۆر كۆن بووە.
لەو دیدارانەیدا، به‌شێك له خەڵکەکە داوا ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ جەنابی بارزانی لەگەڵ خۆیدا بیانباتەوە بۆ كوردستان تاکو ببنه پێشمه‌رگه، بەڵام جەنابی بارزانی پێی باشە ئەوان له رێگای نووسین و لۆبیكردنه‌وه خەبات بکەن. هەروەها به‌شێك له رۆشنبیران داوا له بارزانی نەمر ده‌كه‌ن، ماوەی په‌خشی زمانی كوردی رادیۆی یه‌ریڤان زیاتر بكرێت، كه بارزانی گه‌ڕایه‌وه مۆسكۆ ماوەی په‌خشی کوردی رادیۆكه‌ی له 30 خولهك بۆ 90 خولهك زیاد کرد، ئه‌م هەنگاوە كاریگه‌ری گه‌وره‌ی له‌سه‌ر پاراستنی زمان و كلتووری كوردی و، ره‌سانه‌یه‌تی گۆرانی و موزیكی كوردی له ئه‌رمینیاو ته‌واوی سنووری یه‌كێتی سۆڤیه‌ت جێهێشت.
لەو سەردانەدا، هەریەک لە نادر مهخمدۆف جێگری وه‌زیری گواستنه‌وه‌ی ئه‌رمینیا، سه‌مه‌ند سیامه‌ندۆف جێگری وه‌زیری دارایی ئه‌رمینیا بووه بۆ په‌ره‌پێدانی گونده‌كان، هه‌روه‌ها خالد چه‌تۆ سه‌رۆكی ناوه‌نده كۆمه‌نیستی، له‌گه‌ڵ چه‌ندین جێگر وه‌زیرو رۆژنامه‌وان و، چه‌ندین كاربه‌ده‌ستی باڵای ئه‌رمینیا یاوەری بارزانی نەمر بوون.
دوای تێپەڕینی زیاتر لە ٦٠ ساڵ، هێشتا خەڵکی ئەو گوندە کوردنشینانە ئەو سەردانە بە رووداوێكی مێژوویی و له بیر نەكراو وەسف دەکەن و، نەوە لە دوای نەوە دەگێڕدرێتەوە.