كهشناسی سهرجهم هاووڵاتییانى ههرێمى كوردستان ئاگادار دهكاتهوه.. بهفر و باران دهبارێ.. سبهى دوو شهممه له..
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای بڵاو کردەوە.
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو راگەیاند، بەگوێرەی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان لە نیمچە ھەورەوە دەگۆڕێت بۆ ھەوری تەواو لەگەڵ باینی نمە باران، لە ناوچە شاخاوییەكان بەفر دەبارێت. بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر 12 و سلێمانی و دھۆك 8 پلە، لە كەركووك بەرزترین پلەی گەرما 13 پلەی سیلیزی دەبێت.
لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی دووشەممە ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ھەور دەبێت و لە ھەندێك كات و شوێنی جیادا نمە باران دەبارێت، لە ناوچە شاخاوییەكانیش بەفر دەبارێت.