حزبـولڵای عێراقی گـەفی لە پەرلەمان کرد .. و هەڕەشەی لە کورد دەکات

لە بەیاننامەیەك دا مەکتەبی سیاسی کەتیبەکانی حزبـولڵای عێراقی ئێوارەی دوێنێ گەڤیان لە ئەندامانی پەرلەمانی عێراق کرد گەر بێتوو بڕیارە یاسایەك دەرنەکەن کە وا بکات هێزەکانی ئەمریکا لە وڵات دەربکەن و هەڕەشەی لە کورد کرد بە ڕێگری کردن لە چوونیان بۆ بەغدای پایتەخت ئەگەر پشتیوانی هێزەکانی ئەمریکا بکەن بە مەبەستی جیابوونەوە.

هەروەها بەیاننامەکە دەنگدانی ئەندامی نوێنەران بۆ دەرچوونی هێزەکانی ئەمریکا لە وڵات بە پێویست دەزانی و گەفی لەوانە کرد کە لاریان هەیە و گوتیشی ئێمە دەزانین هەندێ لە هێزە کوردیەکان ئارەزوو دەکەن ئەمریکا بمینـێت بۆ هەندێ مەبەست کە پەیوەستە بە خەونی جیابوونەوەیان بەڵام ئێمە دژی بەرژەوەندیەکانیان دەوەستین.

سەرچاوە : سکای نیـوز

 

Back to top button