تــرامپ : دوو ترلیۆن دۆلارمان تەرخان کردووە بۆ کەل و پەلی سەربازی و هەندێکیان بۆ ئێران ئامادە دەکەین گەر هێرشمان بکاتە سەر
لە تویتێکی خۆی دا لە سایتی تویتەر سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترامپ ئەمڕۆ یەك شەممە هەڕەشەی لە ئێران کرد بە وەشاندنی گورزێك بە کەل و پەلێکی سەربازی جوان و بێ دوو دڵی گەر پێتوو هێرش بکاتە سەر هەر بنکەیەکی سەربازی ئەمریکا و دووپاتی کردەوە کە دوو ترلیۆن دۆلاری تەرخان کردووە بۆ ئەم کەل و پەلە سەربازیانە و گوتیشی ئێمە مەزنترین و باشترینی جیهانیـن.
ترامپ بەیانی ئەمڕۆ ئاماژەی دا کە ئەمریکا 52 بنکەی لە ئێران دەستنیشان کراوە و هەندێکیان تایبەتن و زۆر گرینگـن لە ڕووی ڕۆشەنبیریەوە بۆ ئێران و ئەگەر ئێـران هەر هەڵەیەك بکـات یاخود هێرش بکاتە سەر بنکەیکی ئەمریکی یان هەر سەربازێکی ئەمریکی بەخێراترین کات و بەهێزێکی گەورە لێیان دەدەیـن.
سەرچاوە : الغــد برێس