شاندێکی پارتی بەشداری لە پرسەی قاسم سولەیمانی کرد
شاندێکی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری هەولێر، بەشداری لە پرسەی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران کرد.
بەیانی ئەمڕۆ یەك شەممە ٥ی ١ی ٢٠٢٠، شاندێکی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان کە پێکهاتبوو لە (فازڵ میرانی، سیداد بارزانی، ئازاد بەرواری، کاکەمین نەجاڕ، عەلی حوسێن، سەفین دزەیی، نەوزاد هادی و فەلاح مستەفا)، سەردانی کونسوڵخانەی ئێرانیان لە هەولێر کرد و بەشدارییان لە پرسەی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سەر بە سوپای پاسداران کرد.