موسه‌نا ئه‌مین: هیچ لایه‌نێكی عێراقی حه‌دی نییه هه‌ڕه‌شه له كورد بكات
ئه‌ندامێكی كورد له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، هیچ هێز و لایه‌نێك ناتوانێ هه‌ڕه‌شه له كورد بكات كه به ویستی ئه‌وان قسه بكه‌ین و ده‌نگ له‌سه‌ر هه‌ر یاسایه‌ك بده‌ین.
موسه‌نا ئه‌مین، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له فراكسیۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان ڕایگه‌یاند، بۆ كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی عێراق هیچ فشارێكمان له‌سه‌ر نییه.
موسه‌نا ئه‌مین له‌باره‌ی هه‌ڕه‌شه‌كردن له فراكسیۆن و ئه‌ندامه كورده‌كان له‌لایه‌ن شیعه‌وه ده‌ڵێ ، هیچ لایه‌نێك مافی ئه‌وه‌ی نییه و حه‌دی نییه هه‌ڕه‌شه له كورد بكات بۆ هه‌ر پرس و بابه‌تێك، كورد خۆی له پرسه‌كاندا خاوه‌ن بڕیار و هه‌ڵوێسته.
ئه‌مین ئه‌وه‌شی گوت، له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ تێکڕای فراکسۆنە کوردییەکان گەیشتینە ئەو بڕیارەی بەشداری نەکەین و چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ین بزانین چی روو ده‌دات و به‌رچاومان ڕوون ده‌بێت.