بەپەلە .. هێزەکانی دژە تیرۆری عێراق لە چواردەورەی پەرلەمان بڵاوەپێکراون لە ترسی هەر کارێکی لە ناکاو
ئەمڕۆ یەك شەممە هێزەکانی دژە تیرۆر لە چوار دەوری پەرلەمانی عێراق بڵاوەیان پێ کرا پێش دەستپێکردنی دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەران لە ترسی ڕوودانی هەر کارێکی لە ناکاو و ئاماژەیان دا کە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمان تایبەتە بە گفتوگۆ لەسەر بڕیارە یاسایەك بۆ دەرکردنی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق.
شایەنی باسە ڕۆژی هەینی سەرۆك وەزیرانی کاربەڕێکەر عادل عەبدولمەهدی داوای سازدانی دانشتنێکی تایبەت کرد لە ئەنجوومەنی نوێنەران لە دوای هێرشە ئاسمانیەکەی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکەی ئەمریکا کـە بووە هۆی کوژرانی ئەبو مەهدی مەهندس و قاسم سلێمانی.
سەرچاوە : الغــد برێس