بەریتانیا هەڵوێستێکی تایبەتی بۆ کوشتنی قاسم سولەیمانی هەیە
دۆمینیک راب ، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا پەی وایە کوشتنی قاسم سولەیمانی لەلایەن ئەمریکاوە کارێکی ئەرێنی بووە ، چونکە ئەمریکا مافی بەرگری کردنی لە خۆی ئەنجام داوە .
هاوکات راب گووتی ئێمە وەک بەریتانیا زۆر باش لە پێگە و پلانەکانی ئەمریکا لە ناوچەدا تێدەگەیین ، بۆیە کوشتنی قاسم سولەیمانی بە حەقی ئەمریکیەکان دەزانین .
لە بەشێکی تری قسەکانیدا دۆمینیک راب دەڵێت ئەو کاردانەوە پەیامێکی ڕاستەوخۆ بوو بۆ ئێران ، کە ئیتر ناتوانێت بە مەیلی خۆی لە رۆژهەڵاتی ناوەراستدا تەڕاتێن بکات .
لە کۆتاییدا قسەکانی ترەمپ بۆ پێکانی ٥٢ بنکەی سەربازی ئێران بە مەترسی ناودەبات و پەی وایە دەبێتە هۆی جەنگێکی مەترسیدار .
ئەو هەڵوێستەی بەریتانیا لە دوای ئەوە هات پۆمپیۆ ڕەخنەی لە وڵاتانی ئەورووپایی گرت کە بۆچی هەڵوێستێکی ئەوتۆیان لە سەر کوشتنی قاسم سولەیمانی نەبووە
سەرچاوە ، rf