چیتر یادی دامەزراندنی سوپای عێراق لە هەرێمی کوردستان ناکرێتە پشوو
بە بڕیارێکی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان رۆژی دووشەممە کە دیاری کراوە بۆ رۆژی دامەزراندنی سوپای عێراق و هەموو ساڵ دەبوو بە پشووی فەرمی ، ڕەت کرایەوە کە ئەم یادە لە کوردستان بکرێتە پشووی فەرمی .
هەر بۆیەش بە پێی سەرچاوە هەواڵەیەکان رۆژی دووشەممە دامو دەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کاری ئاسایی رۆژانەی خۆیان بەرێوە دەبەن .
ساڵانە لە رۆژی ٦/١ یادی دامەزراندنی سوپای عێراق دەکرێتەوە