فەرماندەیەکی پێشووی سوپای قودس : ئیسرائیل پیلاندارێژەری کوشتنی قاسم سولەیمانی بووە

 

ئەحمەد وەحیدی یەک لە فەرماندەکانی پشووتری سوپای قودسی دەرەوە سنووری ئێران و وەزیری بەرگری پێشووی ئەو وڵاتە سەبارەت بە کوشتنی قاسم سولەیمانی لە لایەن ئەمریکاوە دەڵێت ئەوە پیلانی ئیسرائیل بووە ، چوونکە ئەو وڵاتە چەندین کەسایەتی تایبەتی لە لیستی تیرۆردا دیاری کردووە یەک لەوان قاسم سولەیمانی بووە .

 

لە بەشێکی تری قسەکانیدا لە گەڵ تیڤی فەرمی ئێران گووتی هیچ بە دووری نازانن ئیسرائیل ئەمریکای فریو دابێت بۆ کوشتنی قاسم سولەیمانی .

 

بە پێی هەواڵی ئاژانسی ( تەسنیم ) سەر بە دەزگای ڕاگەیاندنی فەرمی کۆماری ئیسلامی ئێران ئەحمەد وەحیدی وێڕای ئەوەی هەڕەشەی تۆڵەکردنەوە لە ئەمریکیەکان دەکات ، گوتوویەتی ئیتر دەبینە تارمایی بەسەریانەوە ، ڕەنگە وڵامدانەوەکانمان بە شێوەی جیاواز بن بەڵام دڵنیایان دەکەمەوە وەها کاریگەری لە سەریان دەبێت پەشیمان دەبنەوە لە کردەوەی خۆیان .

 

سەرچاوە ، rf

Back to top button