نرخی نەوت بەردەوامە لەبەرز بوونەوە

خواكوڕك
 
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 19ی12ی 2016 نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی جۆری برێنت گەیشتۆتە 55 دۆلار و 45 سەنت، مامەلەی پێوە كراوە كە لەماوەی ساڵێك و پێنج مانگی رابردوودا نرخی بەم شێوەیە بەرز نەبۆتەوە.
 
نرخی نەوتی خاوی خۆرئاوای تەكساسی ئەمریكاش لە هەڵكشاندایە و یەك بەرمیلی بۆتە 52 دۆلار و 19 سەنت.
 
شایانی باسە لەدوای دوو رێككەوتنی نێوان وڵاتانی ئەندامی رێكخراوی ئۆپیك و وڵاتانی دەرەوەی رێكخراوەكەش، نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەكانی تایبەت بە كڕین و فرۆشتنی وزە لە جیهاندا بەرزدەبێتەوە و تائێستاش نرخەكەی لە بەرزبونەوەدایە.
Back to top button