ئەلمەیادین : کۆماری ئیسلامی ئێران نێوەندگیری عەمانی  ڕەت کردەوە

 

ڕاگەیاندنەکانی ئێران بە کەڵک وەرگرتن لە کەناڵی ئەلمەیادین بڵاویان کردەوە ، شاندیكی دیپلۆماتی عەمان کە بۆ نێوەنگیری ئێران و ئەمریکا سەردانی تارانیان کردبوو ، بە بێ ئەنجامی دەستکەوتێک گەڕانەوە ، چوونکە نەیانتوانی لە گەڵ هیچکام لە بەرپرسانی ئێرانی دانوستانیان هەبێت

 

هەرچەند دوای چەند کاتژمێرێک عەبباس مووسەوی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕەتی کردەوە هیچ شاندێکی عەممانی سەردانی ئێرانی کردبێت بەڵام هاوکات عەمان بە ڕاگەیاندراوێکی فەرمی داوای لە ئەمریکا و ئێران کرد کێشەکانیان بەرێگەی دیپلۆماسیانە چارەسەر بکەن

سەرچاوە  dw

Back to top button