ڤیدیۆ، کۆبونەوەی پەرلەمانی عێراق بەبێ بەشداری کوردو سونە و بە هوتافی شیعەکان دەستی پێکرد
کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بۆ دەنگ دان بە چوونە دەرەوەی هێزە بیانیەکان لە عێراق بە بێ بەشداری کورد و سوننە دەستی پێکرد .
لەم کۆبوونەوەدا کە بە ئامادە بوونی عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی دەست لە کار کێشاوەی عێراق بەرێوە دەچێت ، وا بڕیارە پرۆژە ڕەشنووسی دەرکردنەدەری هێزەبیانیەکان لە عێراق پەسەند بکرێت .
لە کاتێکدا کە لەم کۆبوونەوەدا کورد و سوننە تەیدا بەشدار نین ، فراکسیۆنەکانی شیعە بە دروشمی جۆراو جۆر و دژە ئەمریکی هەموو ئامانجی کۆبوونەوەکەیان دیاری کرد .