ڕەشنووسی پرۆژە بەڕیارەکەی ئەمڕۆی پەرلمانی عێراق بۆ دەرکردنی هێزە بیانیەکان
وەک لە وێنەکەدا دەیبینن ڕەشنووسی پرۆژە یاسای دەرکردنی هێزە بیانیەکان لە عێراق ، ئەو ئەگەرە بوو کە هەموو کات دەبوو لە کۆڕەپانی ململانێ سیاسیەکانی عێراقدا چاوەرێ بکرێت .
ئەو ڕەشنووسە واژووی ١٧٠ پەرلەمانتاری شیعەی پێوەیە .
دەقی ڕەشنووسی پرۆژەکە لێرەوە بخوێنەوە .
:
بۆ سەروەری عێراق بە پێی دەستوور کە بالادەستی کردویین ئەو ڕەشنووسە ئاراستە دەکەیین .
1- پێویستە حكومه‌تی عێراق به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی رێکەوتەکانی هاریکاری لە گەڵ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش و كۆتایی هارتن به ئۆپراسیۆنه سه‌ربازی و جه‌نگییه‌كان پابەند بێت .
2- له‌سه‌ر حكومه‌تی عێراق پێویسته كار بكات بۆ ده‌ركردنی هێزه بیانییه‌كان له سه‌ر خاكی عێراق و رێگرتن لێیان له به‌كارهێنانی ئاو و خاك و ئاسمانی عێراق بۆ هه‌ر مه‌به‌ستێك بێت و ئه‌مه‌ش له ماوه‌ی (…) و پابه‌ندكردنی ئه‌و وڵاتانه‌ی هێزیان هێناوه‌ته‌وه به‌وه‌ی هیچ هه‌رێمێكی عێراق وه‌ك سه‌كۆی هێرشكردنه سه‌ر هیچ وڵاتێكی دیكه به‌كارنه‌هێنن.
3- پێویسته حكومه‌تی عێراق له رێگه‌ی نوێنه‌ره‌كه‌یه‌وه، كه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌یه رووبكاته نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی و سكاڵا له دژی ئه‌مه‌ریكا تۆمار بكات به هۆی ئه‌نجامدانی پێشێلكاری مه‌ترسیدار له‌سه‌ر سه‌روه‌ری عێراق و ئاسایشه‌كه‌ی.
4- حكومه‌تی عێراق دەبێت رێكاری گونجاو بۆ ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد دابین بکات بۆ زانینی ورده‌كاری بۆردومانی ئه‌مه‌ریكا و ئاگاداركردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران به ئه‌نجامه‌كانی له ماوه‌ی حه‌وت رۆژ له دوای ده‌رچوونی ئه‌م بڕیاره.
5- ئەم بڕیارە لە دوای ده‌نگدان ، ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.