موقتەداسەدر پەیامێک لە دژی ئەمریکا بڵاو دەکاتەوە

موقتەدا سەدر کە بۆ پرسەی قاسم سلێمانی ڕاستەوخۆ سەردانی تارانی کردبوو بۆ بەشدار بوونی لە پرسەی بنەماڵەیی ناوبراودا ، ئەمڕۆ پەیامێکی لە دژی ئەمریکا بڵاو کردەوە .
ڕێبەری ڕەوتی سەدر لە پەیامەکەیدا داوا دەکات هەرچی زووتر ئەمریکا باڵیۆزخانەکەی لە عێراق دابخات ، ئەو باڵیۆزخانە کە سەدر بە باڵیۆزخانەی شەڕ و خراپەکاری ناوی هێناوە .
هاوکاتیش داوای لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کردووە دەنگ بدەن بە رەشنووسی پرۆژە یاسای دەرکردنی هێزەکانی بیانی لە عێراق