رۆژی سێشه‌ممه‌ ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ ده‌كرێت

 

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی تشرینی یه‌كه‌می ساڵی رابردووی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.

به‌پێی زانیارییه‌كانی ده‌زگای میدیایی خواكوڕك، له‌ لایه‌ن وه‌زاره‌تی داراییه‌وه‌ چه‌كی پاره‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ئاماده‌ كراوه‌ و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت بڕیاری دابه‌شكردنی مووچه‌ له‌ لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌كه‌وه‌ بدرێت.

هه‌ر به‌ پێی ئه‌و زانیاریانه‌ بڕیاره‌ له‌ رۆژی سێ شه‌ممه‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ ده‌ست پێبكات و سه‌ره‌تا وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ و دواتر هه‌ردوو یه‌كه‌ی 70 و 80 مووچه‌ وه‌رده‌گرن.

Back to top button