محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: قاسم سولێمانی بووە قوربانی سیاسەتی هەڵەی حكومرانی عێراق

لە لێدوانێكی دا بۆ میدیاكان سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان رایدەگەێنێت”قاسم سوله‌یمانی قوربانی سیاسه‌تی هه‌ڵه‌ی حوكمڕانانی عیراقه‌و داواشده‌كات، بۆ به‌رگرتن له‌ شه‌ڕ هه‌مووان به‌ ژیرانه‌ چاره‌سه‌ر دۆخه‌كه‌ بكه‌ن.

هەر لە لێدوانەكەی دا كە لەدوای  سەردانی پرسەی قاسم سولێمانی لە كونسولی ئێران لە سلێمانی  بۆ میدیاكان داویەتی محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود راشی گەیاند” ئه‌وه‌ی رووده‌دات له‌ عیراق و به‌تایبه‌ت ئه‌وه‌ی قاسم سوله‌یمانی به‌شێك له‌ هه‌ڵه‌كانی حوكمڕانانی عیراقه‌ له‌ماوه‌ی 15 ساڵی رابردوو واته‌ی هه‌ڵه‌ی ئه‌وان وایكرد قاسم سوله‌یمانی ببێته‌ قوربانی”.

هەر لە لێدوانەكەی دا دەشلێـ”هه‌مووان به‌شێوه‌یه‌كی ژیرانه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه‌دا بكه‌ن و به‌شێوه‌یه‌ك چاره‌سه‌ری بكه‌ن زیانی زۆرتر نه‌بێت له‌ سوده‌كه‌ی، چونكه‌ ناوچه‌كه‌ ئه‌كوڵێت و به‌ره‌و شه‌ڕێكی گه‌وره‌ ده‌ڕوات هه‌مووان خۆیان بۆ شه‌ڕ ئاماده‌كردووه‌و بۆئه‌وه‌ش پێویسته‌ به‌رپرسانی عیراق و كوردیش كه‌ به‌شێكه‌ له‌ عیراق به‌ شێوه‌یه‌كی باش مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌م دۆخه‌ بكه‌ن”.

 

لەكۆتایشی دایشدا دەشلێـ، بوونی داعش له‌ ناوچه‌كه‌ به‌هه‌مان شێوه‌ پرسێكی سیاسییه‌و په‌یوه‌ندی به‌م دۆخه‌ی عیراقه‌وه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌م دۆخه‌ چاره‌سه‌ر بكرێت ئه‌ویش نامێنێت، به‌ڵام به‌گشتی له‌ عیراق تائێستا نه‌توانراوه‌ هاوسه‌نگی هێز رابگیرێت و به‌یه‌ك شێوه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان بكرێت.

Back to top button