عادل عه‌بدولمه‌هدی: چه‌ند خوله‌كێك به‌ر له لێدانی سوله‌یمانی و موهه‌ندیس ئاگادار كرامه‌وه به‌ڵام ره‌تمكرده‌وه
دوای ئه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی نا ئاسایی په‌رله‌مانی عێراق به بێ به‌شداری كورد و سونه و هاوكات به به‌شداری عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆكی وه‌زیرانی كاربه‌ڕێكه‌ری عێراق به‌ڕێوه‌چوو، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆك وه‌زیرانی كاربه‌ڕێكه‌ر پێشنیازی كرد سه‌رله‌نوێ په‌یوه‌ندیه‌كانی وڵاته‌كه و ئه‌مریكا دابڕێژرێته‌وه.
عادل عه‌بدولمه‌هدی له وتاره‌كه‌یدا كه له په‌رله‌مانی عێراق پێشكه‌شی كرد گوتی له دوای ساڵی 2003ه‌وه ئه‌مریكا و ئێران هاوكاری عێراقیان كردووه، دوای ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌و دوو وڵاته به ته‌واوه‌تی ئاڵۆزبوو ئه‌مریكا داوای له به‌غدا كردووه یان له‌گه‌ڵی بین یان دژی بین، كه ئه‌مه بۆ عێراق كارێكی قورس بووه و سه‌خته بڕیارێكی وا بده‌ن.
سه‌رۆك وه‌زیرانی كاربه‌ڕێكه‌ر گوتییشی: بڕیاربووه رۆژی هه‌ینی كاتژمێر 8 و 30 خوله‌ك چاوی به قاسم سوله‌یمانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودس بكه‌وێت هه‌روه‌ها ئاشكراشی كرد كه پێش چه‌ند خوله‌كێك له بۆردومانه‌كه‌ی به‌ره‌به‌یانی رۆژی هه‌ینی ئاگاداركراوه‌ته‌وه و وه‌ك حكومه‌تی عێراق ره‌تیانكردووه‌ته‌وه.
سه‌باره‌ت به رووداوه‌كانی به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكاش وتی، لایه‌نگرانی حه‌شدی شه‌عبی به بێ مۆڵه‌ت چوونه‌ته ناوچه‌ی سه‌وز و حكومه‌تیش رێگری كردووه له‌وه‌ی هێرش بكرێته سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا.