هاككه‌رانی ئێران هێڕشی ئه‌لیكترۆنیان ده‌ستپێكرد و مالپه‌ڕی ئاژانسی فیدرالی ئه‌مریكایان هاككرد

 

دوای ئه‌وه‌ی فڕۆكه‌ بێفڕۆكه‌وانه‌كانی ئه‌مریكا هه‌ردوو سه‌ركرده‌ی حه‌شدی شه‌عبی ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس و فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسداران قاسم سوله‌یمانیان له‌ به‌غدا كوشت، گرووپێكی هاككه‌ری ئێرانی هێڕش ده‌كه‌نه‌ سه‌ر پێگه‌ ئه‌لیكترۆنیه‌كانی ئه‌مریكا و مالپه‌ڕی ئاژانسی فیدرالی ئه‌مریكایان هاككرد.

میدیاكانی ئێران بڵاویانكردۆته‌وه‌ له‌سه‌ر مالپه‌ڕه‌ هاككراوه‌كه‌ پەڕەی سەرەكی گۆڕدراوە و وێنەیەكی عەلی خامنەیی رێبەری باڵای ئایینی ئێرانی و ئاڵایەكی ئەو وڵاتە و وێنەیەكی ترامپ كە بەدەستێكی ئێرانی لێی دەدرێت و موشەكی ئاراستەكراوە، دانراوە.

هه‌روه‌ها له‌سه‌ر مالپه‌ڕه‌كه‌ی ئاژانسی فیدرالی ئه‌مریكا نوسراوه‌: شەهادەت پاداشتی چەندین ساڵ هەوڵ و كاری زۆر بوو، بە پشتیوانی خودا كارەكەی و ئەو رێگەیەی كێشاویەتی ناوەستێت، تۆڵەی سامناك چاوەڕێی ئەو تاوانبارانەیە، كە دەستە پیسەكانیان بەخوێنی شەهیدان سوركرد”.

ئەو گروپە هاككەرە لەبەشێكی تری نامەكەیاندا ئەوەیان نوسیوە، ئەمە جگە لە بەشێكی زۆر كەم لە توانا سیبرانیەكانی ئێران هیچی تر نییە.

Back to top button