له‌ په‌رله‌مانی عێراق داوای گۆڕینی ناوی فڕۆكه‌خانه‌ی نێو ده‌وله‌تی به‌غدا بۆ فڕؤكه‌خانه‌ی ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیسی نێوده‌وله‌تی ده‌كرێت

 

دوای ئه‌وه‌ی به‌ هۆی هێڕشێكی ئاسمانی ئه‌مریكا له‌ رێگای فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان، هه‌ردوو فه‌رمانده‌ی سه‌ربازی قاسم سوله‌یمانی فه‌رمانه‌ی فه‌یله‌قی قودسی ئێرانی و ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس جێگری سه‌رۆكی ده‌ستی حه‌شدی شه‌عبی له‌ ده‌ره‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا كوژران، سه‌رۆكی لێژنه‌ی شه‌هیدان و قوربانیان و زیندانیانی سیاسی له‌ په‌رله‌مانی عێراق پێشنیاری گۆڕینی ناوی فڕۆكه‌خانه‌ی نێو ده‌وله‌تی به‌غدا ده‌كرێت بۆ گۆڕینی فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیسی نێو ده‌وڵه‌تی.

به‌ پێی نوسراوێك كه‌ ده‌ستی ده‌زگای میدیایی خواكوڕك واژۆی عه‌بدول ئیلالا سائلی سه‌رۆكی لێژنه‌ی شه‌هیدان و قوربانیان و زیندانیانی سیاسی له‌ په‌رله‌مانی عێراقی به‌سه‌ره‌وه‌یه‌ داوای گۆڕینی ناوی فڕۆكه‌خانه‌ی نێو ده‌وله‌تی به‌غدا ده‌كات بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیسی نێو ده‌وله‌تی ده‌كات.

له‌ نوسراوه‌كه‌ی سه‌رۆكی لێژنه‌ی شه‌هیدان و قوربانیان و زیندانیانی سیاسی له‌ په‌رله‌مانی عێراقدا هاتووه‌، له‌به‌ر گه‌وره‌ی ئاستی قوربانیه‌كانی له‌ پێناو گه‌لی عێراق و به‌ هۆی رووبه‌روو بوونه‌وه‌ی به‌عس و دیكتاتۆریه‌ت و رووبه‌روو بوونه‌وه‌كانی به‌رامبه‌ر تیرۆریستانی داعش داوا ده‌كه‌ین كه‌ ناوی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وله‌تی به‌غدا بگۆردرێت بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیسی نێو ده‌وله‌تی.

 

 

Back to top button