په‌رله‌مانتارێكی پارتی: حكومه‌ت پڵانی دامه‌زراندنی ده‌رچوانی زانكۆ و په‌یمانگاكانی داڕشتووه، چاوه‌ڕوانی په‌سه‌ندكردنی یاسای چاكسازی ده‌كات
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2020/01/20200105_221222.jpg)
دوای ئه‌وه‌ی به‌شێك له ده‌رچوانی زانكۆ په‌یمانگاكان گردبوونه‌وه‌و داوایانكرد كه حكومه‌ت ده‌رگای دامه‌زراندن به روویاندا بكاته‌وه، بڕیارده‌ری لیژنه‌ی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا له په‌رله‌مانی كوردستان ئاشكرای كرد، ئه‌مساڵ حكوومه‌ت كار بۆ دامه‌زراندنیان ده‌كات.
گه‌لاوێژ عوبێد په‌رله‌مانتاری پارتی و بڕیارده‌ری لیژنه‌ی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵای په‌رله‌مانی كوردستان، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی ڕاگه‌یاندوه: “به‌پێی ئاماری وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، 70 هه‌زار ده‌رچووی زانكۆ و په‌یمانگاكان له هه‌رێمی كوردستان هه‌ن و هێشتا دانه‌مه‌زراون، به‌ڵام ئه‌مساڵ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ دامه‌زراندنی ده‌رچووانی زانكۆ و په‌یمانگاكان پلانی هه‌یه.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی پارتی راشیگه‌یاندووه: “پلانه‌كه له چه‌ند لایه‌كه‌وه كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت، یه‌كه‌م دوای په‌سه‌ندكردنی پڕۆژه‌یاسای چاكسازی و بڕینی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی بندیوار و ئه‌وانه‌ی كه زیاتر له یه‌ك مووچه‌یان هه‌یه، شوێنیان پڕ ده‌كرێته‌وه، داهاتی زیاتریش بۆ حكوومه‌ت ده‌گه‌ڕێته‌وه.”
گه‌لاوێژ عوبێد ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد: “پلانێكی دیكه‌ی دامه‌زراندنی ئه‌و ده‌رچووانه، سندووقی خانه‌نشینی و هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای وه‌به‌رهێنانه، كه ده‌رفه‌تی كار بۆ ده‌رچووانی زانكۆ و په‌یمانگاكان فه‌راهه‌م ده‌كات و ئه‌وانه‌یشی له كه‌رتی تایبه‌ت كاریان ده‌ست ده‌كه‌وێت، هه‌مان ماف و ئیمتیازاتی فه‌رمانبه‌رانی حكوومه‌تیان ده‌بێت.”