داعش هێڕشی کردە سەر سوپای عێراق

 

دوای زیادبوونی چاڵاکیەکانی داعش لە ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، چەند جار هێڕش بکەنە سەر سەنگەرەکانی پێشمەرگەو سوپای عێراق، کەمێک لەمەو بەر داعش هڕشی کردە سەر سوپای عێراق.

بەپێی زانیاریەکانی دەزگای میدیایی خواکوڕک کەمێک پێش ئێستا تیرۆرستانی داعش هێرشیان کردە سەر سوپای عێراق لە سنوری گوندی عەرب کۆی لە سنوری قەزای داقوق لە ئەنجامدا سێ سەربازی سوپای عێراق کوژران .

شایەنی باسە لەگەڵ ئاڵۆزبوونی دۆخی عێراق، تیرۆریستانی داعش خۆیان ڕێکخستۆتەوەو چالایەکانیان زیاتر کردووە.

Back to top button