ڕۆژنامەیەكی ئەمریكی: خیانەت لە سولەیمانی كرا

 

ڕۆژنامەی میدڵ ئێستی ئەمریكی لە ڕاپۆرتێكی خۆیدا ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە كە قاسم سولەیمانی خیانەتی لێكراوە و شوێنی هاتوچۆكردنی بە ئەمریكیەكان وتراوە

مێدڵ ئێست ئاماژەی بەوە كردووە كە قاسم سولەیمانی لە فڕۆكەخانەی دیمەشقەوە لە ژێر چاودێری بووە تا چونی بۆ بەیروتی پایتەختی لوبنان و دیداری لەگەڵ حەسەن نەسروڵا مێدڵ ئێست ئەوەی خستۆتە ڕوو سولەیمانی فڕۆكەخانەی دیمەشقەوە بە ئۆتۆمۆبیل چۆتە لوبنان و لە گەڵ نەسروڵا باسیان لە هێرشەكانی ئەمریكا كردوە بۆ سەر هێزەكانی حزبوڵا لە سوریا و عێراق و هەر ئەو شەوە گەڕاوەتەوە فڕۆكەخانەی دیمەشق و لەوێشەوە بۆ بەغداد

ڕۆژنامەی میدڵ ئێستی ئەمریكی ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە كە هیچ كەس ئاگادار نەبووە لە هاتوچۆكردنی قاسم سولەیمانی و تەنانەت موشەكی دوەم بەر ئۆتۆمۆبیلی ناوبراو نەكەوتووە بەڵكو ئەوان دڵنیان كە كەسێك هەواڵی داوەتە هێزەكانی ئەمریكا و موشەكی سێیەم بۆتە هۆی كوشتنی قاسم سولەیمانی

Back to top button